رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ۲٤ی نیسانی ۱۹۷٤ کە شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی بێتاوانی لێکەوتەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی سیاسەتی شۆڤینی و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق لەدژی هاووڵاتیانی سڤیلی کوردستان بوو. ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاوانێکی تر بوو، لە زنجیرە تاوانەکانی تری ئەو ڕژێمە لە دژی گەلەکەمان.
لە ساڵیادی ئەو تاوانە گەورەیەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین.