ڕائیب جادر – هەولێر
پارێزگاری دھۆک، ئاشکرای کرد، دوو پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری ڕەوانەی جێبەجێکردن کراون.
د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامی پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری دوو پڕۆژەمان ڕەوانەی جێبەجێکردن کرد.
لەبارەی پڕۆژەکانەوە پارێزگاری دھۆک، گوتیشی: باشکردنی سیستەمی ڕێڕەوی کردنەوەی ئاوی باران و، ئاوی گران نھالا ٤٣ ێی، سەر بە ڕووباری ھشکەڕۆ لە دھۆک مالتایێ، ھەروەھا پڕۆژەی کۆنکریتکردن و ڕێکخستنی ڕێگای گوندی زەنگەنان، بەدرێژایی ٢٠٢٥ کم لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش، بە گوژمەی ٤٦٤ ملیۆن دینار، بە تەواوبوونیان خزمەتێکی زۆری ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکەن.

