ئەمڕۆ دووشه‌ممه، پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی کوشتن لە شارەدێی پیرمام ئاگاداركراونه‌ته‌وه دەستبەجێ تیمەکەنیان لە بەشی پۆلیسی پیرمام گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کردووه.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: دوای به‌دواداچوونه‌كانیان بۆیان دەرکەوتووه کە بریندارێک و تەرمێک لە شوێنی ڕووداوەکە به‌جێماوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریخستووه كه بكه‌ری تاوانه‌كه تاوانێکی دیکەشی پێشتر ئەنجامداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی پیرمام، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە کراوەتەوە و به دڵنیاییه‌وه یاسا سەروەر دەبێت.

