ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی حیزبێك نا ڕاستیی و چه‌واشه‌كاری زۆری ده‌ربڕیووه له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا و گڵدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نی تر .
ئه‌مه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمه ..
لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییە،هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوون.
لای هەمووان ڕوونە حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتێکی دەستوری دانپێدانراوی فیدراڵییەو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و ڕەنجی خەڵکی کوردستانە.
هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبوون بۆ بەدوو ئیدارەیی کردنی، بەڵام ڕێگا بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت.
لە بارەی ئەو چەکانەی كه گوایە باس دەکرێت لە لایەن ئەمه‌ریکاوە بە لایەنێکی کوردی دراوە سەرۆکی ئەو حزبە خۆی بێ بەری دەکات و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات و لەڕاگەیاندنەکانییانەوە خەریکی چەواشەکارین.
ئەگەر ئەمەریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زوو ڕاستییەکەی بۆ هەموو لایەک ڕوون دەبێتەوە و پێویست بەو هەموو چەواشەکارییە نیە.
سەرۆکی ئەو حزبە مافی ئەوەی نیە لە جیاتی دەزگا فەرمیەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەرێ بێت بەم شێوەیە گومان لە سەر خۆی و دار‌و دەستەکەی لا ببات.
پێشەوا هەورامانی
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
20ی نیسانی

