رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێك لەبارەی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە راگەیەنراوێك لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیانە بڵاو دەكاتەوە كە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران، كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت “​لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان”.

​دەشڵێت “ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 14ی نیسانی 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان”.

​وەزارەتی ناوخۆ هەروەها رایگەیاند “ئێمە لێرەوە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەک؛ داواش دەکەین چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.