رۆژنامەی ھەولێر

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو دوو درۆنەی ئەمڕۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە لە ئێران ئاراستەكرابوون

دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو دوو درۆنەی ئەمڕۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە، هەردووكیان لە ئیرانەوە ئاراستەكرابوون.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە کاتژمێر: 17:04 دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

راشیگەیاند: خۆشبەختانە درۆنەكان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری (كوردستان تیڤی)، درۆنەكان لە ئاسمانی شارۆچكەی خەلیفان لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی هاوپەیمانان خراونەتەخوارەوە.