وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی گۆڕینی کارت بۆ تاپۆ، 209 پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر و بنەسڵاوە تاپۆ کران و وێنەی تۆمارەکانیان ئامادەیە.
ڕۆژی دووشەممە 13ـی نیسان، یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ تاپۆ سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی تاپۆکردنی 200 کارتی زەوی لە سنووری کەرتی 9ـی باغلومنارەی شاری هەولێر و 9 کارتی دیکە لە کەرتی 86ـی بنەسڵاوە کۆتاییان هاتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا وێنەی تۆمار (تاپۆ)ـی ئەو زەوییانە گەڕاونەتەوە و خاوەنەکانیان دەتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

