رۆژنامەی ھەولێر

ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا کرد

ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

پاشنیوەرۆی رۆژی 11 ی 4 ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا ھێمن ھەورامی لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، بە وردی هەڵوێست و شیکردنەوەی پارتی خستە روو.