رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر ڕۆژی شەهیدانی کوردانی فەیلی بەرز ڕاگیرا

ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و نوێنەری بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕۆژی شەهیدانی کوردانی فەیلی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
ڕێورەسمەکە لەژێرناونیشانی “شەهیدان هێمای سەرفرازی ئێمەن” سازکرابوو و، تێیدا تیشک خرایە سەر قوربانییەکانی کوردانی فەیلی و ئەو ستەمە مێژووییەی لێیان کراوە. ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە و بەدەستهێنانی تەواوی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەی فەیلی وەک بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاو لە نەتەوەی کورد کردەوە.