رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر… بە گوژمەی ( 200 هەزار دۆلار ) پڕۆژەیەک لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری کرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2026.3.28، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و بنەماڵەی خوالخۆشبووان ( د.سانا و د.سەناریا و مامۆستا کەمال خضر و مامۆستا صباحت ظاهر) و بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆشخانەکە، بە گوژمەی ( 200 هەزار دۆلار ) هۆڵی نەشتەرگەری دوای نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی هۆڵێکی نوێی هەناوبینی تایبەت بە نەشتەرگەری بە دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستیە پزیشکیەکانی سەردەم بەناو خوالێخۆشبوو ( د.سەنار کەمال ) لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر لە سەر ئەرکی بنەماڵەی خوالێخۆشبووان کرایەوە.

ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.