ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری نزیک زانکۆی جیهانی دەستگیر کرد

ئەمشەو پێنجشەممە 9/5/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە 7/5/2024، لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاووڵاتی (کارزان کەریم مەغدید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابوو، لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبوون بۆ سنووری بناری چیای قەرەچوغ.”

روونیش کراوەتەوە: “دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م، ط، م) و (ه، ط، م) دەستگیر بکەین و دەستیشمانگرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبێلەی کە لە دوای تاوانەکە پێی هەڵاتبوون، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم

ھەواڵی زیاتر