نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شداريی يادى ڕۆژی نیشتمانیی به‌نگلادش كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادش كرد كه له هۆتێل دیڤان له هه‌ولێر له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌نگلادشه‌وه له عێراق ڕێك خرابوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و میوانان ئاماده‌ی بوون، فه‌لاح مسته‌فا به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایيی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادشی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى به‌نگلادش گه‌يانده محه‌مه‌د فه‌زلوول باری باڵیۆزی به‌نگلادش له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ خواستن