وەزارەتی پێشمەرگە: سێ بۆمبی چێنراو پوچەڵ کرایەوە

سێ بۆمبی چێنراو پوچەڵ کرایەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا هێزێكی لیوای ١٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان سێ بۆمبی چێنراو لە نزیک گوندی قوشەڵان ی ناحیەی نەوجول لە میحوەری ٣ی قادرکەرەم پوچەڵکرایەوە

بە وتەی تیمی ئەنندازیاری کۆماندۆی کوردستان بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراوە

ھەواڵی زیاتر