پڕۆژەی پۆندی “پریس”ی خواروو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی پۆندی پریس ـی خواروو یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە؛ کە توانای گلدانەوەی 140 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

ئەشرەف حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێریی هەڵەبجە دەڵێت: “ئەم پۆندە توانای گلدانەوەی 140 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە. سوودێکی زۆری بۆ ئاودێری و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری هەیە”.

ئەم پرۆژەیە جگە لە وەی سوودێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاری دەگەیەنێت، لە هەمانکاتدا سوودی بۆ کاری بەخێوکردنی ماسی و ئاژەڵ و باڵندەکانی ناوچەکە دەبێت.

هاووڵاتییەکی گوندی پریس لەم بارەیەوە دەڵێت: “لە گوندەکەمان کێشەی کەمیی ئاو و وشکیی زەوییەکانمان هەبوو؛ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەکەین، بۆ دروستکردنی ئەم پۆندە لە گوندەکەمان”.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگرنگییەوە لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی ئاو دەڕوانێت و لە دروستکردنی پۆند و بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر