نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

ئەمشەو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

ئەمشەو شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق، ھەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردن و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر – بەغدا و گفتووگۆی چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران و بیروڕایان لە بارەیانەوە گۆڕییەوە.

دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بە گشتی و لێکەوتەکانی بەسەر عێراقەوە، لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو

ھەواڵی زیاتر