نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بەگشتی و ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان باسکرا و هاوکات تیشکیان خستە سەر دوا پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات و داکۆکییان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری لە ھەوڵەکانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا کردەوە، بۆ ئەمەش پشتگیریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان بە پێویست زانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بەگشتی و ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێداندا بەپێی کارنامەی حکوومەت بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و باری گوزەرانی ھاووڵاتییان لە ھەموو عێراق، تاوتوێ کران.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆی بنیاتنەری تایبەت بە پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر دوا پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات و داکۆکییان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری لە ھەوڵەکانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا کردەوە، بۆ ئەمەش پشتگیریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان بە پێویست زانی.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکوەزیران سوودانی، سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ھەموو پرسە ھاوبەشەکان بە گرنگ لە قەڵەم دا، لە بەرامبەردا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێزانینی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران سوودانی و پێداگرییان لەسەر گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنەکان بە مەبەستی سەقامگیریی سیاسیی وڵات، دووپات کردەوە

ھەواڵی زیاتر