پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌24ی4ی2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کە بەپێی ماددەی  (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە، لە کاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەووە و تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکرد و بۆ قەزای کەلار هەڵهات.

پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دواتر لە قەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار کرد، لە ئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

له‌ كۆتاییدا راگه‌یه‌ندراوه‌، ئێستا بەپێی ماددەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە

ھەواڵی زیاتر