سوپاس مەسروری هەمووان

سوپاس و پێزانینی ئافرەتانی کوردستان بۆ ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ئەنجامی هەوڵ و کۆشش و پشودرێژی بەڕێزیان، هەرێمی کوردستان قۆناغێکی سەختی تێپەڕاند.

لەم دوایانەدا بەهۆی باڵادەستی ئاراستەیەکی شۆڤێنی و کارئاسانی دەستی ناوخۆیی، شەپۆلێکی پیلانگێڕی و فشاری ئابووری، سیاسی، یاسایی و دادگایی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بەو هۆیەشەوە بارودۆخی ژیان و باری دەروونی هاووڵاتیان ماندوو کرا.
ئێمەی ئافرەتانی کوردستان، کە بەشی زۆری قەیران و کێشەکانی خێزان و کۆمەڵگە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، لە ھەمووان زیاتر نیگەران بووین. ئێستاش خۆشحاڵین، کە دەبینین ھێواش ھێواش بەستەڵەکی قەیرانەکان دەتوێنەوە و پیلانگێڕییەکان پووچەڵ دەبنەوە.

پەیامەکەی جەنابی سەرۆک وەزیران و ڕاگەیاندنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی، پشوو درێژی و پێداگری و سازشنەکردن لە مافە دەستوورییەکان، گەشبینمان دەکات کە ئاسۆمان ڕوونە، چونکە سەرۆکی حکومەتەکەمان بە بڕوایەکی پتەو و ئەوپەڕی گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی شانی داوەتە بەر ئەرکە سەختەکان و گەلەکەمان بەرەو ئایندەیەکی گەش ئاراستە دەکات.
دووبارە سوپاس و پێزانین بۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی کوردستان.
کوردستان هەر ئاوەدان و ئارام بێت.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
٥ی٤ی٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر