دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات دەستیپێکرد

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 30/3/2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە چەند وەزارەت و دامودەزگایەك مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەكە ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن “وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ”.

هەر بە گوێرەی خشتەكە سبەی یەكشەمیش مووچەی زۆرێك لە وەزارەت و دامودەزگاكانی تر دابەش دەكرێت كە بریتین لە “وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی پلاندان”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەها رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بە دابەشكردنی مووچەی “هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەهێنێت.

ھەواڵی زیاتر