پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى لقى هەولێرى یەکێتی هاوردە و ناردنکاران کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.2.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پیشوازى لە ڕەسوڵ حاجی عمر، سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمى کوردستان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتییان کرا و تیشک خرایە سەر پەرەپێدان و گەشەپێدانى به‌رهه‌می خۆماڵی لە پێناو به‌رهه‌مهێنانى زیاتر له‌ پێداویستی بازاره‌كانی هه‌رێم و بە بازارکردنى لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان به‌ كوالێتییه‌كی باش و پوخت.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی دەستبەکار بوونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لقی هەولێر، پیرۆزبایی لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئومێدیشى خواست شوێن پەنجەیان لە بوژانەوەى ئابوورى دیاربێت و ببنە بەشێک لە پارێزگاریکردن لە کاسبکار و بازرگانان و لەو سەرمایە گوزارى و پەرەسەندنە ئابووریانەى لە شارى هەولێر هاتۆتە ئاراوە.

ھەواڵی زیاتر