د ئیسماعیل نامیق، ئەندامی پێشووی چڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان:لەبەغدا دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان ‌و گوتاری نەتەوەپەرستی ڕەواجی هەیە

مەزهەر کەریم – سلێمانی

دكتۆر ئیسماعیل نامیق، مامۆستای زانكۆ و ئەندامی پێشوی چڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەم چاوپێكەتنەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت:” وڵاتانی دراوسێ دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی كوردستان بڕوخێنن دەشڵێت:” تاكە ڕێگە بۆ مانەوە، یەكتر قبوڵكردن ‌و رێزگرتن ‌و پابەندبونە بەسەروەری یاساوە”.

  • دوای وازهێنانتان لە بزوتنەوەی گۆڕان بڕواتان بەكاری سیاسی نەماوە ؟
  • بەشداریكردن لەكایەی سیاسی ‌و خەمی گشتی، ڕاستە زیاتر لەڕێگەی پارتێكی سیاسیەوە دەبێت ، بەڵام مەرجیش نییە. لەجاران زیاتر بڕوام بەكاری سیاسی هەیە، لەئێستادا بەشێواز و ڕێگەی دیكە بەشداری دەكەم لەكایەی سیاسیدا ڕاستە ئەندامی هیچ پارتێكی سیاسی نیم ، چونكە سەختە لەپارتێك بێیتە دەرەوە و یەكسەر بچیتە پارتێكی دیكە، چونكە ئەمە زیاتر لەبازرگانی كردن دەچێت نەك سیاسەت، بەڵام دەكرێت لەداهاتودا بڕیار بدەم لەگەڵ كام گروپ یان پارتێكی ساسیدا كاربكەم”.

هەولێر : ڕاتان چۆنە لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن؟

  • درێژ كرنەوەی ماوەی پەرلەمان ‌و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەماوەی خۆیدا، كارێكی تا بڵێیت خراپە ناوبانگی حوکمڕانی کورد دەخاتە ژێر پرسیارەوە، پاشان بێمتمانەی ‌و ناسەقامگیری لەنێو دامەزراوەكان ‌و پارتە سیاسیەكاندا دروست دەكات، بەجۆرێك دڕدۆنگی ‌و ناكۆكی و ناتەبایی دروست دەكات لەنێوان ئەو هێزانەی لەحكوومەتدان لەلایەك خەڵك و ئەو هێزانەی دیكەش كە لەحكومەتدا نین”.
  • بەبڕوای ئێوە ئەم حكوومەتەی ئێستا لەعێراقدا پێكدێت دەبێت وەك حكوومەتەكانی دیكە دژی كورد نەبێت لەپاش پێكهێنانی؟
  • ئەم حكوومەتەی ئێستای عێراق خراپتر دەبێت لەوانەی پێش خۆی سەبارەت بە مامەڵەكرنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، چونكە لەبەغدا دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان ‌و گوتاری نەتەوەپەرستی ڕەواجی هەیە حیزبە سیاسیەكانی سوننە و شیعە كاری لەسەر دەكەن”.
  • گرنگیی هەڵبژاردن لەماوەی خۆیدا چیە ؟
  • هەڵبژاردن زۆر گرنگە لەكاتی خۆیدا بكرێت، چونكە كە هەڵبژاردن دەكرێت هاووڵاتی هەست بەوە دەكات كە خاوەن بڕیارە و بەشەدارە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ئینتمای خەڵك بۆ وڵاتەكەی پتەوتر دەكات پاشان بە هەڵبژاردن دامەزراوەكان نوێ دەبنەوە خوێنی نوێ دەموچاوی نوێ پلانی نوێ دەڕژێتە نێویان بەوەش چالاكتر و باشتر دەبن بۆ خومەتكردنی كۆمەڵگا”.
  • بۆچی بەشێك لەحیزبەكان لە هەڵبژاردن دەترسن؟
  • لەوانەیە هەندێكیان باوەڕیان بە هەڵبژاردن ‌و دیموكراسی نەبێت، هەندێكی دیكەیان بەهۆی دۆخی خراپی نێوخۆیانەوە ئامادەی هەڵبژاردن نین، چونكە دەزانن دەنگەكانیان هاڕە دەكات”.
  • بۆچی تا ئێستا دەستوری هەرێمی کوردستان نەنووسراوە؟
  • نوسینەوەی دەستور دوو ڕەهەندی هەیە ڕەهەندی یەكەم ڕەهەندی نێوخۆیی ، کە دەستور وەک کۆت و بەستێک دەبێت لەبەردەم خواست و ویستە نا یاساییەکان. ڕەهەندی دووەم ڕەهەندێكی هەرێمیە، من وای دەبینم ئەستەمبوڵ ‌و بەغداد و تاران مورتاح نەبن هەرێمی كوردستان دەستوری هەبێت، چونكە پێیان وایە بونی دەستور هەرێمی كوردستان نزیك دەكاتەوە لە سەربەخۆبوون ‌و بوون بە دەوڵەت بۆیە دەیانەوێت بەهەرشێوەیەك بێت هەرێمی كوردستان بخەنەوە سەر بەغداد”.
  • ئەو تەسفیە حساباتەی دەكرێت لەناو هەندێك حیزب تاچەند بۆ سومعەی كورد خراپە لەدەرەوە؟
  • ئەوەندە خراپە وەسف ناكرێت .
  • ئیران و توركیا هەریەكەیان بیانوێكیان هەیە بۆ داگیركرنی خانی كوردستان ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن و چی بكرێت؟
  • ئێران ‌و توركیا هەمیشە وەك خزمەتكار و ژێردەستە سەیری كوردیان كردووە بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای كوردیان پێ قەبوڵ ناكرێت هەر كاتێكیش بۆیان بڕەخسێت تەخت ‌و تاراجی كورد دەڕوخێنن”.
  • لەدوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق فشارەكان چۆن دەبن لەسەر هەرێمی كوردستان ؟
  • بە بڕوای من فشارەكان زیاد دەبن و دەیانەوێت تەنگ بەهەرێمی كوردستان هەڵبچنن بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە گرێبەستە نەوتیەكان”.
    ‏‎
  • قسەیەك هەیە كە حكوومەتی عێراق هەوڵدەدات قەوارەی هەرێم لە نێوببات، چی بکرێت دژی ئەم هەوڵە؟
  • توركیا و ئێران ‌و عێراق، هە‌وڵدەدەن قەوارەی هەرێمی كوردستان بڕوخێت تاکە دەستەبەری بۆ مانەوەی ئەم قەوارە دیموكراسیە، یەكترقبوڵكردن ‌و رێزگرتن ‌و پابەندبوونە بەسەروەری یاسا.
  • چۆن ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە؟
  • بەردەوام مەترسیی هەیە لەسەر هەرێم، هەمو میللەتەكانی دەروبەرمان خۆشییان بەچارەی كورد نایەت، كوردیش لەناوخۆیدا ناتەبایە. چواردەورمان بە كۆمەڵێك دوژمنی دڵڕەق دەورە دراوە، بەڕەئی من باشتركرنی دۆخی ناوخۆ و تەبایی و نەهێشتنی نایاسایی و نادادی مەترسییەکانی دەرەکییەکانیش کەم دەکاتەوە.