پیاوێک کە هەمیشە ڕەنگی پەرتوکی هەڵگرتوەو خۆشیلە سوڵتانی لوتکەی ووشە دەچێت

نوسینی : ئازاد پێنجوێنی

شکسپیر جوانی فەرمووە، تاک مێژوو دروست دەکات نەک کۆمەڵگە، ئازار مرۆڤی دەگمەن دەهێڵێتەوە نەک ڕۆژگاری دوور لە ژان، ئیدی ژەهرەکەی لەناوی نەبەین لەهەناوماندا دەمان کوژێت . . . .
من پیاوێک دەناسم هەمیشە دەڵێت : پێمخۆشە هەمو ڕۆژێک ئازاربدرێم تنانت بیشمرم، بەڵام هەرگیز ڕێگا نادەم لەپشتی پەرتوکەوە سەیری ژیان بکەم و مێژووم لەنێو ڕۆژگاردا بزر ببێت و ئەوژەهرە کۆمەڵگاکەم لەناوببات .
ئاخر نووسەری مەزن دەیوت ئەوەندە بنوسە کەوشەکانت وەک زۆربای یۆنانی سەمابکەن و ڕستەکانیشت وەک مەسیح بەسەرئاودا ڕێبکەن دەنا قەڵەمەکەت دانێ با پشویەک وەرگرێت . . . وەرز وەرزی ژیانە متمانەو بەهای ژیان لە هەناوی سینەی مرۆڤایەتیدا هەرچوار وەرز چەشنی مرواریە، گۆڤەندی ئاراستەی ڕێگا خۆڵاویەکانی کەرکوکە کە بەرەو ئاسۆ لە کەشێکی فرە ڕەهەندی فەرهەنگەوە لەئەندێشەکانی ئەم زاتەدا بەرجەستە کراوە ئەم پیاوە چەندە مروەت دارێکی هەڵکەوتەو بێ وێنەیە لەگەنجینەی وەرگێڕانی ووشە سازی و ئاشنابونی پەرتوکدا،هەڵبەتە ژیان نامەی وەرزەکانی ئەم پیاوە هەمووی بارانە ووشەیە جەنابیان بایەخێکی زۆری هەیە کەوەک شریتێکی سینەمایی فرێم دوای فرێم دیمەنی نوسینەکانی بەجێ دێڵێ بەدوای هەنگاوەکانیدا، ئەو لەبەر تیشکی ڕوناکی ئەندێشە فراوانەکەیدا ڕابوردویەکی پڕ لە مەعریفەو ڕۆشنبیری چنیوەتەوە ناودارانی ئەدەب لەوئێوارە باراناویەدا وەک پەلکە ڕەنگینەی لاولاوی نێودەلاقەی ژیان لەتیشکی نوکی پێنوسەکەی ئەم کەڵە نوسەرەدا لەکۆبونەوەدابون من بەچاوی دڵم .دۆستۆڤسکی و چارلس دیکنس و بزورگی عەلەوی و گۆگۆڵ و ئەدگار ئالان پۆو عەلی شەریعەتی و ئەنتوان چیخۆفم بینی .زۆرێکیی تر لەوناودارانە .کە بەئەستەم دەم بینین .چونکەهەمویان لەوکۆبونەوەدا بەشدار بون کۆبونەوەکەیان لەژێر ناونیشانی .یادەوەری پیاوێک .کە مانەوەی لەلوتکەدا بۆ ئەبەدیە .
ئەم کەڵە نوسەرانە لەهۆڵێک دابوون .پیان دەوت هۆڵی فراوانی دڵی پیاوێکی ناوازە هەرواش بۆ خۆی بۆو، نووسەرو وەرگێری گەورە، حمە کەریم عارف بو، لەچاویدا لەدڵیدا بەهاوڕێیەتی تکەی بارانو .شنە بای ئارامی کەرنەڤاڵێکی دووخەڵاتی بێ وێنەییان بۆ سازدابو، قوتابخانە ئەدەبیەکان و ڕێبازە هونەریەکان، لەڕوانگەی بیرو هۆشی کەڵە نوسەرێکی ناودار کە هەرخۆیان بون بۆشانازی ئەودوخەڵاتە کەهەردەتوانرا بەئەندێشەی جوانی ئەم نوسەرو وەرگێڕەدا ببڕێت.
دۆستۆڤسکی قسەی بۆ ناوداران کردو بەدودێڕی کورت ئەم پیاوەی ناساند بەخۆری هیواو هەنگاو ی بەردەوام بەرەو ئاسۆیەکی گەش کە نوسەری تاوانو سزا چەند جارێک دەستی بەرزکردەوەو هاواری دەکرد ئەم زاتە دەستی هەموومانی گرتوەو ئەندێشەکانی ئێمەی بە شەقام و سروشت ناساندوە پێویستی بەناسین نیە
چەندە کەشێکی جوانو کۆڕێکی بێ ڕکابەربوو لەسەر حمە کەریم عارف کە لەسوچێکی هۆڵەکە عەزیز نەسین هەستاو وتی ئێمە بێناسنامەی وڵاتی ئەم پیاوە بوین، بەڵام ژیرانە ئێمەی بردە ئەوێ و ناسنامەی پێ داین .
فنسنت ڤان کوخیش .سەرقاڵی تابلۆیەکی ئاوەزی نووسەر بوو کە بەڵێنی دابوو لەتابلۆی پەتاتە خۆرەکان و گوڵە بەڕۆژەکان نایاب تر دروستی بکات هەربەم جۆرە بو تەواوی ئەو کەڵەنووسەرانە لەدڵو دەروون و مێشکی ئەم زاتەدا.
ستایشێکی ناوازەیان وەک باشترین خەڵاتی مێژوی وەرگێڕان پێشکەش بە نووسەرکرد کۆبونەوەکە بەوە کۆتایی هات هەموویان هاواریان دەکرد قەڵەمی تۆ پێویستی بەپشوو نیە .ئاخر ووشەو وەڕگێڕانەکانت سەما بۆ جیهان دەکەن و ڕستەو نووسینەکانیشت بەسەر هەورو ئاودا ڕێ دەکەن چەندین جار ئەمەیان وەک سرودێکی تایبەت بۆمامۆستا دەوتەوە .
ئەنتوان چیخۆڤیش کە تائەوکاتەی هۆشی هەر لەلای گەورەیی و کارەکانی مامۆستا بو بێدەنگی شکاندو خەڵاتێکی تایبەتی لەژێر ناوی، تۆ زیندە خەونی هەموومانی، پێشەکەش کرد.
باران نمە نمە دادەباری هەوایەکی فێنک و نەسیم هەڵیکرد و یاری بەگەڵا تەڕبوەکانی دارەکان دەکرد مامۆستاو کۆمەڵێک کتێبم بینی چۆن بەزوهدەوە ئاوێتەی نێو تکەی بارانەکە ببوون کە لەتەڕیدا وشەی لێدەباری .
بەنێو درەختو گوڵە بەئاورنگ داپۆشراوەکاندا ڕێگای دەبڕی و بیری لەکارێکی تازەی دەکردەوە هەمو ئەو کەڵە نوسەرانەش دوای کەوتبوون سەروکتێبی تازەیان بەدەستەوە بو خوازیاری ئەوەبون ئەم زاتە بۆیان جوانتربکات و وەریان گێڕێ و بیان کاتە کوڕی مێژوو .
لایەنی تایبەتی و کەسایەتی حمە کەریم عارفی وەرگێڕی بەتواناو چیرۆکنووس ئەوەیە بۆ ئەدەب خوڵقاوە پیاوێک کە بوەتە چیرۆکێکی درێژو دەتوانیین وەک دەقێکی سمبولیزمی مێژووی وانەی زیرەکی لێوە فێرببین .
لەهەموو نوسینەکانی جان جاک ڕۆسۆدا پیرۆزترین و کاریگەرترین نوسینی، ددان پیانانەکانیەتی .کە بوێرانە ڕاستیەکانی تێدا درکاندوە واتە بۆ ئێمەش گەر بمانەوێت بوێرانە باسی هەوڵ و ئەفسانەی نووسین و وەرگێڕانەکانی بکەین دەبێت دانیش بەوەدا بنێین کە پیاوێک هەیە و بونێکی ناوازەیەو لەناوماندا دەژی کە پڕیەتی لە مەعریفەو سەرگوزشتەی چیرۆکی کورتو درێژو و جەنگاوەرێکی لێهاتووی ڕابردوو ئێستاو داهاتووی دونیای وەرگێڕانە.
عاریفەکان دەبێژن هەمیشە بەدوای لەتی خۆتدا بگەڕێ، بەڵام ئەدەبی کلاسیک واناڵێ دەڵێن بەدوای تاکی خۆتدا بگەڕێ .
لەتی خۆمان وەک سێوێکی لەتی سەوزە، تاکی خۆمان وەک دوولەتی سێوی زەردو سورە واتە بەواتا فەلسەفیەکەی سێوەکەیە، بەڵام ڕەنگەکانی ئاوێتەی تاک و لەتبوونە .
مامۆستا حمە کەریم عارف هەم لەتی هەمووانەو بەهەمان شێوە تاکێکی ژمارە یەکی موڵکی هەموومانە دواجاریش کوڕی مێژوی وەرگێڕان و نووسینە و داهێنانە قەڵەم دێتە گۆو ناخ هاواردەکات دواجاریش دەچرپێنێ بەگوێی هەموواندا کە پیاوێک هەیە لەئیشراقی ژیان تەیکردندا و گەڕان بەدوای فەرهەنگ و زماندا نووسەرێکی دەگمەن و بێ وێنەیە، بوێرو ژیرو چاپوک و خاک پەرستە بۆچاندنی تۆوی ووشەی ناوازە .
کاک حمە کەریم عارف پیاوێکی هەڵکەوتەی دونیای ئەدەب و ڕۆشنبیری، گەنجینەیەکی بەنرخی پەرتووک خانەی کلتوری کوردی، ڕێنیشاندەرو لێهاتوویەکی بێ وێنە بەئاشناکردنی ئەدەبی بێگانە بۆ دەوڵەمەند کردنی .ئەدەبیاتی کوردی ..ڕەسەنێکە .کە وشەو داهێنان هەموبەیانیەک بەحزوری خۆر سڵاوی لێدەکەن، ئەو دەمەی لە ئاوایی شارێکدا سروشتێکی هەڵکەوتە چاوی هەڵهێنابوو مرۆڤێکی هەڵکەوتەش لەدایک دەبێ بۆ دونیای ئەدەب هەرکەسیش چاوی بەڕوخساریان دەکەوت دەیانووت ئەم منداڵە جیاوازە، سەیرکەن سیمای ڕەنگی ژیان دۆستی هەڵگرتووە و بۆ نیشتمانیش کۆمەڵە پەیڤێکی نەوتراو دەکاتە گەردنی و چاوەکانیشی چەشنی پێنوسێکی بەهێزە کە پێمان دەڵێ بۆتان دەسەلمێنم کە خزمەت کارێکی ئەم خاکە دەبم وەکو هێزی فراوانی ئاوەزم تاکو غەرقی ووشەتان دەکەم .
لەوکاتەوەی هەمو تەمەنەکانی بڕیووە ڕۆژگارێک و چرکەیەک نەبووە لەخودی هەنگاوەکانیدا بیری لای کتێب نەبووبێ تاکە هاوڕێی ووشەی ناخو دواهاوڕێی ڕستەی ناخ هەژێن کە دواجاریش لەسەرسنگی هەموومان دەبێتە تابلۆیەکی نایاب هەرئەوەشە لە تێڕوانینمان بۆ دیدگای ڕێگای ڕزگاری خەم و ئازارەکانی تا ئێستەشی لەگەڵ دابێ ئەم پیاوە پۆشاکی کوردبوون و فەرهەنگی ئازادبوونی نیشتمانەکەی ڕەنگی داوەتەوە لەناخیدا کە هەمیشە بە هزرە جوانەکەی خۆی نمایشی خاک دەکات و دڵسۆزی و ئازایەتی و نووسەربوون و وەڕگێڕێکی کارامەو کوردبوونی خۆی سەلماندوە لەخانەی ئەدەبی کوردیدا .
خۆش بەختانە هەموو وەرزێک ئێمە بەو چاوانەمان حیکمەت و تواناو کارامەیی ئەوان وێنادەکەین کەچەند خۆنەویستانە فێری ئەدەب و هونەرمان دەکات ئەم پیاوە وەک ڕۆشنایی لالە خەبات بۆ ڕوناکی دەکات یەک پارچە لەنێو دەلاقەوە تیشکی خۆر پەرشو بڵاو دەکاتەوە لەنێو چاوانیداو بە سەر تەوێڵی ناوچەوانی تاکی کۆمەڵگاکەشیەوە دەی هێڵێتەوە .
شوێن شوێنێکی دیاری کراوی پیاوێکی نەمر، ناوی شوێن ئەدەبی ئستاتیکای پیرۆز، ناوی نووسەر ئەدیبێکی گەورە حەمە کەریم عارف
کۆدی پەرستنی کتێب، زیاتر لە 90 کتێبی وەرگێڕان و داهێنان
جۆری وێناکردن و تێ ڕامان لەپێنووسەکەیدا،،سمبول، خوناوی باران، ئەودیو جوانیەکانی سروشت، هەموو بەرهەمێکی دەگمەنی ئەم نووسەرە بەتوانایە دڵنیابن ئەم چەند دێڕە کۆدەکەیەتی تا بەجوانی بیناسین .
لێتان ناشارمەوە هەمو کارێکی ئەم نووسەرە لێهاتووە عەقڵیان بردووم بۆدیوە شاراوە جوانەکەی دونیای ئەدەب و هەمیشە هەنگاو هەنگاو ئارام ئارام ڕۆدەچمە قوڵایی ئەوبەرهەمانەی کە لەتەک خۆردا ببونە ئەرشیفی ژیانی، حمە کەریم عارف، ڕونتر بڵێم لەنێو دڵە سپیەکاندا تەواوی سروشتی ناخی کێوێک ووشەم دە بینی کە ڕستەش سپاردبووی بە ئەندێشەی فراوانی تا ببێتە سەرچڵی ئەفراندن لە شوناسی ئەدەبەکەیداو لە ڕەهەندی خاوەن ئیمتیازی بێگەردی ڕێگاکانیدا بۆ استاتیکای دەگمەنترینی لە سەروەریت لە یەکەمین تاقی بەردەم دەلاقەی خۆر کە لەسەرکەلی کێوەکاندا لەگەڵ هەرچونە پێشڕەویەکی ئێوە خۆریش پێشڕەوانە هەڵدێت، کاک حمەکەریم عارف، خۆنەویست و خۆڕاگر ئێمە بەم جۆرە تۆمان لە ناوڕۆحماندا خوێندۆتەوە و تۆمان بەتیواری دڵماندا وەک مێخ داکوتیووە کە هەزاران وشەی نەوتراو ماوە لەناوسینەماندا بۆ تۆی دەربڕین

ھەواڵی زیاتر