یەکەکان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ١٥ هەزاریەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست کراون. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی ٢٠ هەزاریەکەی دیکە و، لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بەوەش ڕێژەی کرێنشینان کەم دەبێتەوە، کە ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەن.

ئەو ٢٠ هەزاریەکەی لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ جێبەجێ دەکرێن و بەپێی پێوەرێکی تایبەتیەکەکان دابەش دەکرێن بەسەر ھاووڵاتییاندا بەجۆرێک کە پارەکەی و قیستی مانگانەی گونجاو بێت لەگەڵ داھاتی کەسانی کەمدەرامەت و کرێچیاندا لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش حکووومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت و ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت، بە جۆرێک زۆرترین خەڵکی هەژار سوودمەند بن لە پڕۆژەکە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەرێم، لە کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێچی هەن. کرێچییەکانیش بەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت دڵخۆشن و، داوا دەکەن هەرچی زووە ئەویەکانەی دروست کراون، تەواو بکرێن، ئەوانەشی کە سەرۆکی حکوومەت بڕیاری لەسەر داوە دروست بکرێن، بۆ ئەوەی لە کرێچیەتی ڕزگار بن.
سەرباز مستەفا، ھاووڵاتییەکی کرێنشینە، بۆ “هەولێر” گوتی: “ئەوە ١٥ ساڵە ژیانی ژنم هێناوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەبوومەتە خاوەن خانووی خۆم، هەر ساڵە و لە خانوویەکدام، ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوەیەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست بکات. بەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت دڵخۆشین و ھیوادارین هەرچی زووە ئەویەکانە دروست بکرێن، بۆ ئەوەی لە کرێچیەتی ڕزگار بین و ببین بە خاوەن خانووی خۆمان.
پێشتر سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان، بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاندبوون: “نزیکەی ٩٠ هەزار کرێچی لە کۆمەڵەکەمان تۆمار کراون و لە خانووی کرێدا دەژین، بەڵام بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەرێم، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێچی لە هەرێمی کوردستان هەن، ساڵانە ژمارەی کرێنشینان زیاد دەبێت.
شوان کەریم، ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان، بۆ “هەولێر” دەڵێت: “دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، کارێکی زۆر باشە و ھۆکار دەبێت بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی کرێنشینان، ئەو ٢٠ هەزاریەکەی سەرۆکی حکوومەت بڕیاری لەسەر داوە لەڕێگەی وەبەرھێنەر دەکرێت و حکوومەتیش پاڵپشتیی ئەو سێکتەرە دەکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان، ڕوونیشی کردەوە: “پێشتر نزیکەی ١٥ هەزاریەکەی نیشتەجێبوون لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست کراون، وەکو لیژنەی وەبەرھێنان بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەو یەکانە دەکەین. بە تێکڕا زیاتر لە ٦٥% تا ٩٠% تەواو بوونە، بۆیە ئەویەکانە بە بڕە پارەیەکی کەم تەواو دەکرێن، ئەگەر بێت و حکوومەت بەردەوام کار لەسەر ئەویەکانە بکات و ببێتە کارێکی درێژخایەن و ساڵانە هەندێک یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بکرێن و بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت دابەش بکرێن، کارێکی زۆر باش دەبێت، ئەو کارە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانیش دەکرێت، ئەوەش ھۆکار دەبێت بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی کرێنشینان”.

ھەواڵی زیاتر