وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرانبوونی بەنزین بڕیارێکیدا

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕیاری دا له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت بۆ پاسه‌كانی هێڵی گشتی دیاری بكرێت و به‌نزینیان پێ بدات.

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:

– ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی 100 مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
– دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ.
– سلێمانی: بەنزینخانەی گرووپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

ھەواڵی زیاتر