کەرکوک: بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەردەچێت

بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەی عەلی مەردانی سەرەتایی له‌ شاری كه‌ركووك، بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كه‌ فه‌رمانی دەستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێت.

ئه‌مڕۆ دووشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانەی عەلی مەردانی سەرەتایی لە ڕێوڕەسمێکدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی نوێی خوێندنى لە قوتابییانی قوتابخانەکەى پیرۆز كرد، بەم هۆیه‌وه‌ ته‌ها مه‌جید بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لەلایەن ئەمنی وەتەنییەوە بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌كرێت.

ڕاشیگەیاند: هه‌ر به‌هۆی ئه‌م كاره‌شه‌وه، ‌مامۆستا شێرزاد ڕەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بانگهێشتی پەروەردە کراوە به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینەوەی ئەم کارە.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 لە پارێزگای كه‌ركووك و سه‌رجه‌م پارێزگاکانی تری عێراق دەستی پێ کرد.

ھەواڵی زیاتر