ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ دوو كاتیوشا كرایه‌ ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-12-2021، ناوچەی سەوزی بەغدا، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای تێدایە بە دوو مووشەکی جۆری کاتیووشا کرایە ئامانج.

 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: “ناوچەی سەوز بە دوو مووشەکی جۆری کاتیووشا کرایە ئامانج یەکێکیان بە ئاسمانەوە لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی ‘سیرام’ەوە خرایە خوارەوە، مووشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتەخوارەوە و بە دوو ئۆتۆمبێلی سڤیلدا تەقیوەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بۆ ئاشکرا کردنی ئەو شوێنەی کە کاتیۆشاکانی لێ ئاراستە کراون.

تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە.

ھەواڵی زیاتر