حەسەن حەمەد ئاندێکی
چیرۆکی فیلمی بارگرانی (The Weight) لە سەردەمی قەیرانە ئابوورییەکەی ئەمریکادا ڕووی داوە، کاتێک پیاوێک بە ناوی ساموێل لە کچی خۆی جیا دەکرێتەوە و دەخرێتە زیندان. ساموێل لە زینداندا لەگەڵ سەرپەرشتیاری زیندان ڕووبەڕووی پێشنیارێکی مەترسیدار دەبێتەوە، ئەگەر بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی بۆ دەرهێنانی زێڕ لە کانگایەکی دوور هاوکاری بکات، دەرفەتی ئازادی و گەڕانەوە بۆ لای کچەکەی پێ دەدرێت. ساموێل دەزانێت ئەم پلانە دەتوانێت ژیانی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر کچەکەی وای لێ دەکات بڕیارێکی سەخت بدات. گەشتەکەی لەگەڵ هاوڕێ زیندانییەکانی پڕە لە گومان، خیانەت و هەوڵی مانەوە. فیلمەکە لەگەڵ چیرۆکی تاوان و، بابەتەکانی ئازادی، خێزان و بڕیاردان لە کاتی فشار دەخاتە ڕوو.
سەرچاوە:
https://www.augenschein-filmproduktion.de/en/films/detail/the-weight.html

