شارەوانیی شاری تورکو ساڵانە لە سەرەتای پایز هەڵدەستێت بە سازدانی ڤیستیڤاڵ کە جۆرەها چالاکی هونەری و کلتووری و نمایشی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمساڵ لە ٢٠/٩/٢٠٢٦ ئەو ڤیستیڤاڵە ئەنجام درا و هەموو ئەو کلتوورە جیاوازانەی لەم شارەدا هەن دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، لەو نێوەندەدا گرووپی هەڵپەڕکێی ئاویەر بەشداریەکی نموونەیان کرد کە چەند جۆرە نمایشێکی هەڵپەڕکێی کوردییان پێشکەش کرد و بووە جێی سەرنجڕاکێشانی ئامادەبووانی ڤیستیڤاڵەکە.
تیپی هەڵپەڕکێی ئاویەر لە مانگی پێنجی ئەمساڵ دامەزراوە لە لایەن کۆمەڵە کچ و کوڕێکی گەنجی کورد کە دوازدە گەنج پێکدێن، و سەرپەرشتیاری گرووپ خاتوو تەوار ساهۆڵا و ڕاهێنەری تیپ بارزان ناسرییە .

