فیلمە ئاکشن و زانستیخەیاڵییە ئەمریکاییەکەی (Legend of the White Dragon)، با سی (ئێریک ڕید) دەگێڕێتەوە؛ ئێریک پاڵەوانێکە بە (ئەژدیها سپیلکە) ناسراوە، دوای شەڕێکی گەورە کە بە کاولکەوتنی بەشێکی شار و مردنی ژمارەیەک بێتاوان کۆتایی دێت، ئێریک بە بەرپرسیار دەزانرێت و ناوی نهێنییەکەی ئاشکرا دەبێت. بەم هۆیەوە دەبێتە پەنابەرێک و ناچار دەبێت لە خەڵک و ژیانی پێشووی خۆی دوور بکەوێتەوە.
سێ ساڵ دوای ئەو ڕووداوە، ئێریک دەگەڕێتەوە بۆ شارەکەی، بەڵام ئەم جارە ئامانجی تەنها پاراستنی خۆی نییە؛ دەیەوێت ناوی خۆی پاک بکاتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی. بۆ گەڕاندنەوەی هێزەکانی، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسانی پێشووی ژیانی خۆی یەکدەگرێتەوە و هەوڵ دەدات دوو پارچەی کریستاڵەکەی بدۆزێتەوە کە سەرچاوەی هێزی (ئەژدیها سپیلکە) بوو.
لە هەمان کاتدا، هەڕەشەیەکی نوێ بە ناوی (Dragon Prime) سەر هەڵدەدات؛ دژمنێک کە بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە ئەژدیها سپیلکەوەیە و دەیەوێت بۆ هەمیشە لەناوی ببات. ئێریک دەبێت لەگەڵ تیمەکەی هاوکاری بکات، ڕووبەڕووی ڕابردووی خۆی ببێتەوە و بۆ پاراستنی خێزان و شارەکەی شەڕ بکات.
سەرچاوە:
https://beenama.com/movies/843352-legend-of-the-white-dragon

