محمد لادێ – ههولێر
سینەمای ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بەتایبەت بەرهەمەکانی کۆریای باشوور و ژاپۆن، بە شێوەیەکی بەرچاو تەواوی سەکۆ نێودەوڵەتییەکان و هۆڵەکانی ئەوروپایان تەنیوە. لە ساڵانی دواییدا، بەرهەمەکانی وەک فیلمی مێژوویی Parasite و زنجیرەی Squid Game ریکۆردی مێژوویی بێنەریی و فرۆشیان لە ئەوروپادا شکاند. هاوکات فیلمە ناودارەکانی ژاپۆن لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی وەک کان و ڤێنیز بەردەوام خەڵاتی گەورە بەدەست دەهێنن.
ڕەخنەگران و شارەزایانی سینەما هۆکاری ئەم باڵادەستییە بۆ ڕەسەنایەتیی چیرۆکەکان و کێشانەوەی وردی ئازار و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێننەوە. بەپێچەوانەی تێر بوونی بینەر لە فیلمە هۆڵییەکان، کۆمەڵگەی ئەوروپی ڕوویان لە چیرۆکە ئاسیاییەکان کردووە بەهۆی بەهێزیی دراما و کەمبوونەوەی ئاستەنگی زمان لە ڕێگەی ژێرنووسی سەکۆ پەخشکەرە نێودەوڵەتییەکانەوە.

