رۆژنامەی ھەولێر

مۆزەخانەی لووڤر ژوورێکی سەربەخۆ بۆ تابلۆی “مۆنا لیزا” تەرخان دەکات

محەمەد لادێ

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەی لووڤر لە پاریس بڕیارێکی مێژوویینی دا بۆ گواستنەوەی تابلۆ بەناوبانگەکەی “مۆنا لیزا”ی لیۆناردۆ دا ڤینچی بۆ ژوورێکی سەربەخۆ و تایبەت لە بەشی ژێرزەمینی مۆزەخانەکەدا.

ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی قەرەباڵغییە زۆرەکەی سەر مۆزەخانەکەیە؛ بەپێی ئامارەکان ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن سەردانیکەر ڕوو لە لووڤر دەکەن کە زۆربەیان تەنیا بۆ دیداری ئەم شاکارە هونەرییە دێن. قەرەباڵغیی بەردەوام لە ژووری سەرەکیدا ببووە هۆی کەمکردنەوەی ئەزموونی بینین و تێکدانی هێمنی مۆزەخانەکە.
بەپێی پلانی نوێ، ژوورە تایبەتەکە ئەزموونێکی باشتر و ئارامتر بۆ بینەران دابین دەکات، هاوکات سیستەمی ئەمنی بەهێزتر و ئامێری پێشکەوتووی ڕاگرتنی پلەی گەرما و شێ بۆ پاراستنی تابلۆکە لە تێکچوون لەخۆ دەگرێت.