رۆژنامەی ھەولێر

شایلۆ بە فەرمی پاشناوی باوکی لە ناوەکەی خۆی سڕییەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

دادگایەکی ئەمریکی بە فەرمی داواکاریی “شایلۆ”، کچی ئەستێرەکانی هۆلیوود ئەنجلینا جوولی و براد پیتی پەسەند کرد بۆ گۆڕینی پاشناوەکەی. شایلۆ دوای گەیشتن بە تەمەنی یاسایی (١٨ ساڵ)، داوایەکی پێشکەش کردبوو بۆ سڕینەوەی ناوی “پیت” لە ناسنامەکەیدا و هێشتنەوەی ناوی “شایلۆ جوولی”.
ئەم هەنگاوە یاساییە ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان براد پیت و منداڵەکانی دوای جیابوونەوەی لە جوولی زیاتر ئاشکرا کرد. شایلۆ یەکەم منداڵی بیۆلۆژی ئەم هاوسەرە پێشووەیە کە بە شێوازێکی یاسایی خۆی لە پاشناوی باوکی جیا دەکاتەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیا هونەرییەکانی جیهاندا دروست کردووە.