شانۆیی (سەلمە) خەڵاتی دەستەی دادوەرانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاجی بردەوە

شانۆیی (سەلمە) خەڵاتی دەستەی دادوەرانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاجی بردەوە

گروپی شانۆیی (هەوار)ی شاری کەرکوک، بە شانۆیی (سەلمە)، بوون بە براوەی خەڵاتی دەستەی دادوەرانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاج لە وڵاتی تونس
شانۆیی سەلمە، تاوەکو ئێستا لە 15 وڵاتی جیاوازی جیهانییدا نمایشکراوە، کارێکی هاوبەشی کوردستان و فەڕەنسایە، سەبارەت بە تراجیدیای هەڵەبجە، جینۆساید، ئەنفال و کۆچی بەکۆمەڵی کورد بەرهەمهێنراوە
شانۆییەکە لە نووسینی دڵشاد موستەفایە و لەلایەن نەژاد نەجمەوە دەرهێنانی بۆ کراوە، کورد و فەڕەنسی رۆڵی تیادا دەگێڕن

ھەواڵی زیاتر