لە موزیكی سەرشەقامەوە بۆ موزیكی وەرزشی بۆ منداڵان

مەزهەر كەریم – سلێمانی

گیتار و كەمانچە و عود ‌و سەنتوور و ساز دەژەنێت لەسەر شەقام پارچەیەك موزیكی وەرزشی دەژەنێت پێشكەشی قوتابیانی دەكات تا هانیان بدات باشتر وەرزش بكەن.

حامید عوسمان ناسراو بە (حامید ژەنیار) ماوەی چەند ساڵێك دەبێت هەفتانە لە سەرای سلێمانی گیتار و كەمانچە و عود ‌و سەنتوور دەژەنێت ئەو بە (هەولێر)ی ڕاگەیاند: “نوێترین كاری هونەری پارچەیەك موزیكە كە لەگەڵ وەرزشدا ئاوێنەی كردووە لەرێگەی وەزارتی پەروەردەوە دەیداتە قوتابیان”.
وتی: “لەگەڵ كاری موزیك بۆ منداڵان كاری نووسینی هۆنراوەش دەكەم بۆ منداڵان ‌و خاوەنی نامیلكەیەكی منداڵانم كە لە دە هۆنراوە پێك هاتووە بڕیارە وەزیری پەروەردە بەهاوكاری وەزارەتی پەروەردە لە چاپی بدات پاشان لە رێگەی قوتابخانەكانەوە لە سنووری شارەكان بدرێتە قوتابیان”.
وتیشی: “وەك ڕاهێنەرێك خولیای فێربونی وتنی مقاماتی هەیە بە مەبەستی بژێوی ژیانی؛ زۆربەی كاتەكان كاری ژەندنی ئامێرە موزیكیەكان دەكات لە ئاهەنگەكاندا بە تایبەت لەگەڵ بەندبێژەكاندا زۆربەی شوێنەكانی كوردستان گەڕاوە لەگەڵ هونەرمەندان بۆ ژەندنی ئامێرە موزیكیەكان”.
حامید عوسمان دەرچوی بەشی مۆسیقایە لە پەیمانگای هونەرەجوانەكان لە شاری سلێمانی ماوەی نۆ ساڵە بە بەردەوامی ئامێرە موزكیەكانی وەك گیتار و كەمانچە و عود ‌و سەنتوور و ساز دەژەنێت، زانیاری لە زۆربەی مقامەكاندا هەیە ناوبەناو ئارەزووی گۆرانیوتنیش دەكات.
ئاشكراشی دەكات كە یەكەم گۆرانی بە ناوی (هەڵەی عەشق) هۆنراوەی شەهاب زەنگەنە كە خۆی ئاواز بۆ داناوە لەستۆدیۆ (ڤینۆ پڕۆدكشن)، تۆماری كردووە و بڵاوی كردۆتەوە یەكێكی دیكە لە گۆرانیەكانی دیكەی بە ناوی (خۆشم دەویت) بڵاو كردۆتەوە كە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.
ئەوەش دەڵێت: كاری مەزیكی بۆ زۆربەی هونەرمەندانی وەك ناسری ڕەزازی‌ و نەجمەی خوڵامی ‌و شوكر خەیات ‌و دەیانی دیكە، كاری ئاوازدانانی بۆ ژمارەیەك هونەرمەند كردووە، بەشداری زۆربەی بەرنامە هونەریەكان كردووە زۆر حەز بە ژەندنی ئامێرە مۆسیقیەكان دەكات بەتایبەت كەمانچە.

ھەواڵی زیاتر