رانانی فیلمی ڕۆژی حەوتەم لە ھەشتەمین دیداری فیلمی کوردیی یۆتۆبۆریدا

کورتەفیلمی (ڕۆژی حەوتەم)، دوای بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیھانی و بەدەستھێنانی خەڵات، لە ھەشتەمین دیداری فیلمی کوردی یۆتۆبۆریدا بەشداریی کرد و، لە کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆریدا نمایش کرا.

ئەو فیلمە لە دەرھێنانی ھونەرمەند (بیلال سەلاح)ـە و بەرھەمی ساڵی 2021ـە و پێشوازییەکی گەرمیشی لە نێو دییدار و فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان لێ کراوە.(بیلال سەلاح) لە بارەی کورتەفیلمەکەیەوە بەمشێوەیە بۆ (ھەولێر) دوا و گوتی: ئەو فیلمە ئەزموونێکی نوێ بوو لە ژیانی ھونەریمدا ھەم وەک ئەکتەر و ھەم وەک دەرھێنەر کە کارم بۆی کردووە و چیرۆکەکەشی پڕە لەو گرفتە ھەنووکەییانەی کە ئێستا لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا ھەیە؛ بە سوپاسەوە لە فیستیڤاڵەکاندا پێشوازییەکی گەرم لەو بەرھەمە کوردییەی من کراوە، کە خۆشم تێیدا ڕۆڵم بینیوە، ئێستایش بەشدارە لە چەند فیستیڤاڵێکی دیکەی وەک (باستاو) و (چاینا)، کە لە وڵاتی چین بەڕێوە دەچن، ھیوادارم بتوانم ببم بە خاوەنی یەکێک لە خەڵاتەکانی ئەو پێشبڕکێیانە، تا ببێتە دەستکەوتێکی نوێ بۆ مێژووی فیلمی کوردی.

ھەواڵی زیاتر