رۆژنامەی ھەولێر

هۆشیاریی تەندروستی بۆ تاوخوێنەچۆڕە (تای خوێنەچۆڕە)

ماكوان عیزەت -هەولێر

 

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، نەخۆشینی تاوخوێنەچۆڕە وەک یەکێک لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکان، سەرنجی دامەزراوە تەندروستییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکێشاوە. ئەم نەخۆشییە کە بە شێوەی سەرەکی لە ڕێگای گەنە و بەركەوتن لەگەڵ خوێن یان شانەی ئاژەڵە تووشبووەکان دەگوازرێتەوە، دەتوانێت کاریگەرییەکی توند لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت، بە تایبەتی لە ناوچانەی کە ئاژەڵداری تێدا باوە.
د. بینا هەڵكۆ بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەكان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاتد لە ڕێگەی چەند بڵاوكراوەیەكیانەوە هەوڵیان داوە ڕێوشوێنی توند بگرنە بەر بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە بڵاو نەبێتەوە و ڕێگەی لێ بگیرێت.

د. بینا هەڵكۆ گوتیشی تای خوێنەچۆڕە نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە دەگوازرێتەوه لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، ئەم جۆره ڤایرۆسە لە ئەفریقیا، باڵکان (بەلقان) و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، باشووری ئاسیا بەربڵاوە؛ لەبەر ئەوەی لەو شوێنانە ئەو جۆره گەنەیە كە پێی دەوترێ گەنەی چاوشووشەیی باوه، كە هۆكاری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسەیە. هەروەها ئاژەڵی كێوی و ماڵی تووش دەبن بەم جۆره ڤایرۆسە، بە تایبەت ئاژەڵی كاوێژكەر و، ئەو ئاژڵانە بە شێوەیەك تووش دەبن كە هیچ نیشانەیان نابێ و لێیان دەرناچێت. زۆربەی باڵندەكان بەرگرییان هەیە دژی ئەم ڤایرۆسە، بەڵام وشترمرخ (نعامە) تووش دەبن بە شێویەك زۆر باو دەبێ لە نێوانیان لەو شوێنانەی ڤایرۆسەكە تێدا باوه، وبە هۆكاری سەرەكی دادەنرێ بۆ تووشبوونی مرۆڤ بەتایبەت لە باشووری ئەفریقیا.

چۆنیەتی گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە:
•ڤایرۆسەكە دەمێنێت لە خوێنی ئاژەڵە تووشبووەكان بۆ نزیکەی ماوەی هەفتەیەك، وبەم شێوەیە دەگوازرێتەوه لە نێوان گەنە و ئاژەڵەكان.
•ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوه بۆ مرۆڤ لە ڕێگای گەنەی تووشبوو لە ئاژەڵێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە )ئەم ئاژەڵانە زۆربەی كات هیچ نیشیانەیەكی نەخۆشییەكەیان نییە(
•مرۆڤ تووش دەبێت بە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەل شلەمەنییەكان و دەردانی مرۆڤی تووشبوو یان خوێن و شانەی ئاژەڵی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە كاتی سەربڕین یان كەمێك دواتری.

هەڵگری ئەم ڤایرۆسه :
•گەنەی ئاژەڵی كێوی وماڵی وەك بەرخ، بزن، مانگا، گا، ئەسپ و ووشتر مرخ )نعامە.(
ماوەی کڕکردن:
•لە حاڵەتی تووشبوون لە ڕێگای پێوەدانی گەنە ماوەی کڕکردن نێوان ١-٣ ڕۆژ دەبێت و لەوانەیە هەتا ٩ ڕۆژیش بخایەنێت.
•لە حاڵەتی تووشبوون لە ڕێگای بەركەوتن لەگەڵ خوێن یان شانەی ئاژەڵ یان مرۆڤی تووشبوو یان هەڵگر ماوەی کڕکردن نێوان ٥-٦ ڕۆژ دەبێت و، لەوانەیە هەتا ١٣ ڕۆژیش بخایەنێت.
گروپی مەترسیدار
•شوان
•ئەو كەسانەی ئاژەڵ سەردەبڕن یان دەیانفرۆشن
•ئەو كەسانەی لەو شوێنانە دەژین كە ئاژەڵی تێدا بەخێو دەكەن
•ئافرەتی ماڵەوە
•پزیشکی ڤێتەرنەری
•بەركەوتەی حاڵەتی گومانلێكراو یان چەسپێنراوی تای خوێنەچۆڕە، كەسوكاری نەخۆش لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی.
•كارمەندانی تاقیگەكان
بارودۆخی پەتازانی تای خوێنەچۆڕە:
•بە گوێرەی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نزیكەی ٣ ملیار كەس لەسەر زەوی لە مەترسی بەركەوتن وتووشبوون بە نەخۆشینی تای خوێنەچۆڕە، وساڵانە نزیكەی ١٠ بۆ ١٥ هەزار كەس تووش دەبن و ٥٠٠ كەس دەمرن بەم هۆكاره.
•٨٨% لە حاڵەتەكان نیشانەیان نییە و لە نێوان ٨ كەس یەكێکیان بە قورسی تووش دەبێ ونیشانەی توندی لێ دەردەچێت.
•ڕێژەی مردن لە نێوان تووشبووان لە نێوان (١٠-٤٠٪) دەبێ بەڵام لە عیراق دا دەگاتە ٥٠% زیاتر لە ساڵانی پێشوو بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەی مردن ٢٠٪ بوو و لە ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ١٤٪ بووە.
ئامانجه سەرەکییەکان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە :
١-كۆنترۆڵكردن و نەهێشتنی نەخۆشینی تای خوێنەچۆڕە یان بڵاوبوونەوەی پەتاكە
٢- كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن بۆ كەمترین ڕێژه

ستراتیجیەكان:
١-سیستەمێكی بەهێزی پەتاگەری و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە و نەهێشتنی گواستنەوەی بۆ بەركەوتەكان.

پێناسەی حاڵەتەكان:
حاڵەتی گومانلێکراو: سەرەتا بوونی تا لەگەڵ نیشانەی كتوپڕ ) سەر ئێشە، پشت ئێشە، ئازاری جومگەكان، ئازاری گەده و ڕشانەوه( لەگەڵ بەركەوتن لەگەڵ یەك لەم هۆكارانە بەتایبەت لەم شوێنانەی كە نەخۆشینی تای خوێنەچۆڕەیان لێ باوە و لە ماوەی ١٤ ڕۆژ پێش دەرچوونی نیشانەكان):
•بەركەوتن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشتەكەیان بەتایبەت دوای سەربڕین.
•هەستكردن بە پێوەدانی گەنە یان كاركردن لە لابردن و پاككردنەوەی گەنە لە ئاژەڵەكان.
•بەركەوتەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەخۆشی تووشبوو بە تای خوێنەچۆڕە (چەسپێنراو بێت یان گومانلێكراو بێت. )
حاڵەتی شیاو: حاڵەتێكی گومانلێكراو لەگەڵ یەك لەم نیشانانەی خوێنەچۆڕە:
پەڵەی خوێنەچۆڕە دیار بێ لەسەر پێستی نەخۆش، كەمداگەڕانی ژمارەی خەپلەی خوێن، كەمتر لە ٥٠ هەزار / ملم٣ (پەڵەی پێست، خوێنەچۆڕەی لووت، ڕشانەوەی خوێن، دەرچوونی خوێن لەگەڵ پیسایی، پەڵەی خوێنەچۆڕە لە بن پێست، خوێنەچۆڕە لە پووكی نەخۆش، نیشانەی تری خوێنەچۆڕە، نیشانەكەی تونده لەگەڵ بەرزهەڵگەڕانی پاڵەپەستۆی خوێن یان لەخۆچوون.
حاڵەتی چەسپێنراو: حاڵەتێكی گومان لێكراو یان شیاو لەگەڵ بوونی ئەنجامی تاقیگەیی:
•دەرکەوتنی دژەتەن (IgM) لە ماوەی ٧-١٤ ڕۆژ یان (IgG) لە ماوەی ٧ ڕۆژ بۆ ٥ مانگ، لە خوێنی نەخۆش لە ڕێگای تێستی ئلایزاوە (ELISA).
•دەرکەوتنی RNAی ڤایرۆسەكە لە ڕێگای تێستی PCR لە نموونەكە لە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە دەرچوونی نیشانەكان.
٢-بەڕێوەبردنێكی دروستی پزیشكی بۆ حاڵەتەكانی تای خوێنەچۆڕە و هەبوونی چارەسەری پێویست تایبەت بەم نەخۆشانە.
٣- مەشق و ڕاهێنان بە كارمەندانی پزیشكی تەندروستی و تاقیگە و پەتازانی؛ مەشق و ڕاهێنان بە كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی و خزمەتگوزاری لە قاوشەكانی جیاكردنەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان و ئەنجامدانی وۆركشۆپ لەسەر چۆنێتیی هەڵسوكەوت لەگەڵ حاڵاتی گومانلێكراو، شیاو یان چەسپێنراو و بەتایبەت لەناو قاوش و ڕاهێنان بە كارمەندانی تاقیگە لەسەر چۆنیەتیی وەرگرتن و گواستنەوەی نموونەی خوێنی نەخۆش، هەروەها ئەنجامدانی خول بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لە كارمەندانی قاوشەكانی كە لە نەخۆشخانەدان.
٤-بەرزكردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لە كۆمەڵگا تایبەت بەم نەخۆشییە و ڕێگاكانی گواستنەوە و چۆنیەتیی خۆپارێزی:
-ئەنجامدانی سیمیناری گشتی بۆ هاووڵاتیان بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و كەسانی بەرپرس بە سەرپەرشتی بەشی نەخۆشییە هاوبەشەكان وپتەوكردنی تەندروستی و، لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێک دەبێت چڕ كردنەوه لەسەر هوشیاری تەندروستی زیاتر بێت.

-پێدانی زانیاری تەندروستی لە ڕێگای میدیا بینراو وبیستراو وبەتایبەت بابەتی خۆپارێزی:
I.لەبەركردنی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت وخوێنەكەی، بەتایبەت لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ لەو شوێنانەی نەخۆشییەكە هەبووه و، رێگەگرتن لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی شوێنی تایبەت.
II. لەبەركردنی دەستكێش لەلایەن ئافرەتی ماڵەوه لە كاتی بڕینی گۆشتی كاڵ بە تایبەتی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی تازه سەربڕدراون، لەگەل شوشتنی كەرەستەی بڕین و چەقۆی بەكارهاتوو بەجوانی.
III. دووركەوتنەوه لە شوێنی پڕ گەنە و بەكارهێنانی ڕشاندن بۆ نەهێشتنیان، هەروەها نابێ بە هیچ شێوەیەك گەنە بە دەست بكوژرێت، لەسەر پێستی مرۆڤ بێ یان ئاژەڵ.
IV. لەبەركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕەنگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەكان تێا بڵاوه، بۆیە دیار بێت، هەروەها بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ.
V. لە كاتی هەبوونی گەنە لەسەر پێست نابێ بە دەست دەسکاری بکرێت، بەڵام بە موكیش لادەبرێت بو سەرەوه وهەروەها دەبێت شوێنەكەی جوان بشۆردرێتەوە بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی ١٥ خولەك.
VI.ڕێگەگرتن لە بەخێوكردنی ئاژەڵ لە ناو شار یان لە شوێنی ئاوەدان بە هاووڵاتی.
VII. دوور خستنەوەی تەویڵەی ئاژەڵەكان لەگەل ماڵەكان بە ٥٠٠ متر یان زیاتر.
VIII. بەكارهێنانی کەرەستەی خۆپارێزی كەسی لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆش یان حاڵەتی گومانلێكراو و بایەخدان بە بەكارهێنانی پاكژكەرەوه بەتایبەت كولۆر یان فاس بە گیراوەیی.
IX.بڵاوكردنەوەی پۆستەر و بروشوور بەتایبەت لەو شوێنانەی كە مەترسیدارن، لەسەر بابەتی چۆنێتی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە.
X. ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پێدانی هۆشیاریی تەندروستی لەناو بنكە تەندروستییەكان لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی نەخۆشییەكە و چۆنیەتی خۆپارێزی.
XI.بەشداری كردنی هاوڵاتیان وكەسانی بەرپرس و كەسانی ئاینی لە كومەڵگا لە پڕۆسەی بەرزكردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی.
٥-كاركردن بە شێوەیەك كە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە health) (one
أ. جەختكردنەوه لەسەر گرنگی هەبوونی شوێنی تایبەت و تەندروست بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشەكانی چاودێریی تەندروستی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم شوێنانە و نەهێشتنی سەر بڕینی ئاژەڵ لە شوینی تر.
ب. ڕشاندنی تەویڵەی ئاژەڵەكان و ئەنجامدانی نوقوم كردنی ئاژەڵەكان لەناو قڕکەر لەلایەن نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری لەو پارێزگایە.
ج. ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی ئاژەڵ لەو شوێنانەی نەخۆشییەكە تێدایە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی.
د. ڕێگرگرتن لە هاورده كردنی ئاژەڵ لەو وڵاتانەی نەخۆشیەكە تێیدا باوه وهەروەها لە پارێزگاکانی تری عیراق کە حاڵاتی تێدایە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە دوای دەرچوونی کۆتا حاڵەتی تای خوێنەچۆڕە لەو پارێزگایە.
٦- سەرپەرشتی وب ەدواداچوون.
أ. تۆمارکردن و ناردنی ئامار:
ب.سەردانی سەرپەرشتیاری: لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پاراستنی تەندروستی و لە كەرتەكانی تەندروستی.