رۆژنامەی ھەولێر

مۆزەخانەی لووڤر ڕابردووی شوێنەوارەکان دەبووژێنێتەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

مۆزەخانەی لووڤر لە پاریس هاوکارییەکی هونەریی نوێی لەگەڵ ستۆدیۆی «سناپچات» ڕاگەیاند، بە مەبەستی زوومکردنە سەر شوێنەوارە دێرینەکانی میسر و نێوانڕووباران(میزۆپۆتامیا) بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای واقیعی زیادکراو (AR). لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە، سەردانیکەران دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە ببینن کە چۆن رەنگ و پێکهاتەی ڕەسەنی پەیکەر و شوێنەوارە دێرینەکان بەپێی کات گۆڕاون.
ئەم پڕۆژەیە، کە پێنج شوێنەواری بەناوبانگی بەشی شوێنەوارە دێرینەکانی مۆزەخانەکەی گرتووەتەوە، زانیارییە مێژووییەکان لەگەڵ ئەزموونێکی بینراوی دیجیتاڵیدا تێکەڵ دەکات. ڕەخنەگرانی هونەری و میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ ڕاکێشانی نەوەی نوێ و ئاشناکردنیان بە مێژووی شارستانیەتە دێرینەکان.