محمد لادێ – ههولێر
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پاراستنی ژینگە، ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی وەک ڕکابەرێکی سەرسەختی ئۆتۆمبێلی کارەبایی سەرنجی جیهان ڕادەکێشێت. جیاوازییە سەرەکییەکەی ئەم تەکنەلۆژیایە لەوەدایە کە هەر بە ٥ خولەک بارگاوی دەبێتەوە و مەودایەکی دوورتریش دەبڕێت، بێ ئەوەی هیچ گازێکی ژەهراوی دەربدات؛ تەنها پاشماوەیشی “دڵۆپە ئاوە”.
ئێستا کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کار لەسەر ئەوە دەکەن هایدرۆجین بکەنە جێگرەوەی سەرەکی بۆ بارهەڵگر و پاسە گەورەکان، چونکە کێشی سووکترە و لە کەشی سارددا کاراییەکەیشی دانابەزێت وەک باتری. شارەزایان پێیان وایە ئەمە سەرەتای کۆتاییهاتنی سەردەمی سووتەمەنییە بەردینەکانە.

