لەسەر دەموچاوی مرۆڤێکی نیانده‌رتاڵ دیدارێک لە ئەشکەوتی شانەدەر بەڕێوەدەچێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەسەر دۆزینەوەی دەموچاوی مرۆڤێکی نیانده‌رتاڵ، بڕیارە ڕۆژی ٨ی ئایار، دیدارێک لەئەشکەوتی شانەدەر دەربارەی ئەو دۆزینەوەیە ساز بکرێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سەر بە وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزاری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، راگەیەنراوێکی لەسەر ئەو دۆزینەوە نوێیەی ئەشکەوتی شانەدەر بڵاوکردەوەو دەڵێت: له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی‌ شانه‌ده‌ر كراوه‌، لێدوان و زانیاری‌ له‌كه‌س وه‌رنه‌گیرێت، رۆژی ٨ی ئایار، لەسەر ئەو بابەتە دیدارێک لە ئەشکەوتی شانەدر ساز دەکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دەڵێت:” سه‌باره‌ت به‌م دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌ی له‌ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ به‌لاڕێدا نه‌برێت پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك و زانستییانه‌ ڕووماڵی بابه‌ته‌كه‌ بكرێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌رنه‌گیرێت، جگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران”.
زیاتر گوتی: رۆژی‌ هه‌شتی‌ ئایار، دیدارێك له‌ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار ساز ده‌كرێت، به‌ ئاماده‌ بوونی تیمی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی، لەو دیدارە ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر و زانیاری نوێ راده‌گه‌یه‌نرێ.
له‌ ساڵی ٢٠١٥ تیمێکی به‌ریتانییه‌كان به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌موچاوی مرۆڤێكی نیانده‌رتاڵ له‌سه‌ر ئه‌و ئێسكه‌ دروستكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دۆزرایەوەو دایه‌نه‌ تیمێكی به‌ریتانی، ئێسكه‌كه کەللـەسەری ‌ئافرەتێکی نیاندەرتاڵەو مێژووه‌كه‌ی بۆ ٧٥ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.