قوبادی جەلیزادە، لەم گفتوگۆیەدابۆ باس لە شێعری هایكۆ و نوێترین كاری خۆی دەكات

مەزهەركەریم – سلێمانی

شاعیری ناسراوی كورد قوبادی جەلیزادە بۆ “هەولێر” دەڵێت” نوێترین بەرهەمم بەناوی نیشتمان و دایك و ژن بڵاوكردۆتەوە و دەشلێت” بە شاعیرێكى ژنى ناسراوم دەمەوێت ئەو نازناوە كاڵبكەمه وە هەرچەندە دەمێكە ئەو نازناوەم پێوە نوسراوە”.

  • باسی نوێترین بەرهەمی شێعری خۆتمان بۆ بكە؟
  • نوێترین كاری شێعریم كۆمەڵە شێعرێكە كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەدوتوێی كتێبێكدا لەكۆرێكدا بەناوی قوبادی جەلیزادە و نیشتمان و ژن بە واژووی خۆم پێشكەشی خوێنەرانم كرد.
  • بۆچی پێدەڵێن شاعیری ژن؟
  • دەمێكە پێمدەڵێن شاعیری ژن هەرچەندە دەمەوێت ئەمە لەخۆمدا كاڵبكەمهوە، چونكە ئەو شێعرانەی بۆ نیشتمان و شەهیدان و كیمیابارانم نوسیوە زۆر لەوە زیاترن كە بۆ ژنم نووسیوە بەڵام ئەو نازناوەم پێوەنووساوە، كە شانازی پێوە دەكەم كە هەوڵمداوە دایك و نیشتمان و ژن لەناو شعێرەكانمدا ڕەنگبداتەوە.
    -؟ باسی ئەوەتكردبوو سەردەمی شێعری هایكۆیە بۆچی
  • بەهۆی ئەوەی سەردەمی تەكنەلۆژیاو پێشكەوتنە بەو هۆیەوە لەئێستا سەردەمی نووسینی شێعری هایكۆیە كەوەك بروسكە وایە. بۆخۆم خاوەنی دەیان شێعری هایكۆم بەزمانی بەزمانی كوردی و عەرەبی.
  • باسی ئەم جۆرە لە شێعره مان بۆ بكە؟
  • ئەم جۆرە شێعرە سێ سەد ساڵ پێش ئێستا لەلایەن شاعیرێكی ژاپۆنیەوە نووسراوە بریتيیە لە تێڕامان لەسرووشت و ئەوكاتەی كامێرەكەت لەناو باخچەیەكدا بۆ وێنەگرتن دەست ئەنێیت به كامێرەكەدا و دەیچركێنی ئەو شێعرە باسی ئەو كاتە دەكات.
  • بۆچی زۆر كەم دیمانە ساز دەكەیت؟
  • ئەوە تایبەتمەندی خۆمە كە بڕوام وایە شاعیر نابێت لەسەر دەقەكەی خۆی قسە بكات پێویستە كەسانی لێكۆڵەر لەوبارەیەوە قسە بكەن لەلایەكی دیكەوەشەوە دەقەكە خۆی بڕیاردەدات ئەو وەڵامە بەجێدەهیڵم بۆ خوێنەر تا خۆیان بڕیاربدەن لەسەر دەقەكە.
  • لەوڵاتانی دیكە تاچەند گرنگی دەدرێت بەشێوای نووسی شێعری هایكۆ؟
  • لەزۆربەی وڵاتانی دراروسێ شێعری هایكۆ دەنووسرێت ماوەی بیست ساڵ زیاترە لەوڵاتانی عەرەبی گرنگی پێدەدرێت بۆ یەكەم جاریش من بەناونیشانی “هایكۆنەكانی قوبادی جەلیزادە”م بڵاوكردۆتەوە، لەئێستا بەشێوازێكی قوڵ شێعری هایكۆ بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەنووسم. دەتوانم بڵێم لەڕیزی یەكەماندام لەنىووسەرانی شیعری هایكۆ لەناو نووسەرانی عەرەبداو لەناو كوردیشدا یەكەم كەسم كاری لەسەر دەكەم‌و بەردەوامم.
  • لەپارچەكانی دیكەی كوردستان گرنگی بەشێعری هایكۆ دەدرێت؟
  • لەئێستادا كوردستانی باشوور ڕابەرایەتی شێعری هایكۆ دەكات جیاواز لەپارچەكانی دیكەی كوردستان لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا ئەو جۆرە لە شێعرە گۆرانكاری لە ناوەڕۆكیدا دروست بووەو گۆرانكاری بەسەردا هاتووە، دەتوانرێت شێعرێكی هایكۆ بۆ خۆشەویستی بنووسرێت بەڵام سیما سەرەكیيەكەی وەك خۆی ماوەتەوە كە بريتیيە لە زۆرترین واتا بە كەمترین ووشە، بەنموونەی (دوای دروێنە سفرەی كراوەی چۆلەكەكانە) ئەمەش باسی مەزرایەكی گوڵەگەنم دەكات خاوەنەكەی هەمو رێگریەك دەگرێتە بەر تا چۆلەكە نزیك نەبێتەوە لەگەنمەكەی.
ھەواڵی زیاتر