لەم ڕۆژانە نووسەر و میدیاکار ئاری ئاغۆک کتێبێکی تازەی لە دووتوێی ٢٠٠ لاپەڕەیی بە دیزاینێکی هونەریانە هاتە چاپ و بڵاوکردنەوە، بەناونیشانی (مروارییەکانی نیشتیمان بزر نابن) ئەم بەرهەمە بریتییە لە دیدار و ژیاننامەی ١٢ کەسایەتی کۆچکردوو لە بواری( ئایینی، هونەری، ئەدەبی، وەرزشی، ڕۆشنبیری) بۆ هەر یەکێک لەو کۆچکردوانە کاتێ لە ژیان دا بوون دیدارێکی تایبەتی دەربارەی وێستگەی تەمەن و قۆناغەکانی ژیانیان خراوەتەڕوو.
دەربارەی ئەم کتێبە ئاری ئاغۆک بە هەولێری ڕاگەیاند:
لە پێناو بزرنەبوونی کارو بەرهەم و ئەرشیف و مێژووی کەسایەتییەکانی نیشتیمان، ئەم هەوڵەم دەسپێکێکە بۆ بەردەوامی پڕۆژەیەکی درێژخایەنی ڕۆژنامەوانی، بۆ ئاشنابوون بە ژیانی کەسایەتیە دیار و بە ئەزموونەکان وەک هەوڵێکی تاکەکەسی بە شانازییەوە ئەم پڕۆژەیەم گرتۆتە ئەستۆ.
شیاوی باسە ئەم بەرهەمە ( ٦١ ) مین کتێبی چاپکراوی نووسەرە، لە ڕۆژنامەی هەولێرەوە وێرای پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی هیوای بەردەوامی بۆ ئاری ئاغۆک دەخوازین

