بەرز بوونەوەی نرخی تووتن ڕێکخراوە تەندروستییەکانی دڵخۆش كرد

بەرهەمهێنەرانی تووتن پێشبینی دەکەن بە تایبەتی فرۆشیارانی تاکەکەسی کاریگەری زیادکردنی باجیان لەسەر بێت و لە ئەنجامدا نرخی پاکەتێک جگەرە لە تێکڕای ٩ یۆرۆ وە بۆ زیاتر لە ١١ یۆرۆ بەرز دەبێتەوە. بەرهەمهێنەرانی تووتن دەڵێن گەورەترین بەرزبوونەوەی نرخە تا ئێستا. ڕێکخراوە پابەندكه ره تەندروستییه كانیش دڵخۆشن بە زیادبوونی باج.

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی جگەرە و تووتنی هۆڵەندا، یان هاین ستراتەر، هۆشداری دەدات لەوەی کە بەم زووانە جگەرەکێشه كان زیاتر جگەرە و تووتنی ڕۆڵکراویان لە دەرەوەی وڵاتەوە دەکڕن. چارەکێک لەو جگەرەیەی لە هۆڵەندا دەکێشرێت لە ڕاستیدا لە دەرەوەی وڵاتەوە دێت.
ستراتەر دەڵێت: “نرخی جگەرە لە ئەڵمانیا بەم زووانە دەبێتە 3.80 یۆرۆ، پاکەتێک تووتنی ڕۆڵکراو تا 15 یۆرۆ”. “ئەمە وا دەکات بازاڕکردن لە سنوورەوە سوودێکی زۆری هەبێت، لە ئەڵمانیا، بەلجیکا یان لۆکسمبۆرگ”.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکانی Hartstichting Lungfonds KWF Kankerbestrijding دڵخۆشن بە نرخی نوێی تووتن. کارلا ڤان گیلز، بەڕێوەبەری کۆمپانیای KWF دەڵێت: “ئەم زیادکردنەی باج هەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو نەوەی بێ دوکەڵ”. کەس نایەوێت منداڵەکەی دەست بە جگەرەکێشان بکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گرانکردنی جگەرە یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بەم کارە.

ھەواڵی زیاتر