ستار ئەحمەد
فریشته‌ی مه‌زاری خه‌ونم
په‌روانه‌كه‌ی چرای گیانم
دووربه له‌نێڵه‌ی بێداریم
له ئاگری شه‌و سووتانم
به‌های شیعر‌و بیره‌وه‌ریم
چاوگی ئه‌وینی ده‌گمه‌نم
وزه‌ی رۆحی هه‌ڵقرچاوم
بۆ گوێناده‌ی به‌شیوه‌نم
فیغانی من به‌سته‌ی عه‌شقه
تابلۆی مه‌رگ و دابڕانه
شه‌هیدبوونی كۆرپه‌ی هه‌ست و
وه‌نه‌وزدانی ده‌م به‌یانه
عه‌شق جه‌ژنه‌زای مرۆیه
نیشتمانی بێدارانه
ئاسمانێكی ورشه‌داره
نیگای شرینی بارانه
نه له ئه‌شكی چاوه‌كانت
تێراوبووم وه‌ك خاكی سووتاو
نه توانیم ده‌ستی شیعرێكت
بخه‌مه سه‌ر گلێنه‌ی چاو
به‌هه‌ده‌ر چوو عومری لاویم
به ژوانێكی تۆ نه‌گه‌ییم
ده‌زانم ئێستاش گوێناده‌ی
به كسپه‌ی شیعر و گلله‌ییم.

