سامان گهردی
هەولێر هاوینان
لە حەمامەکەی ماڵمان دەچێ
لە زستانان، ئەوەندە گەرمە بە ڕۆحم
لە بە هارانیش لە باخچەکەی پێش دەرکەمان
بە هەموو ڕەنگێك خۆی دەنوێنێت.
هەولێر هەر لە وەرزەکانی نا
هێوارانی ناو قەیسەری
پڕە لە دنکە مرواری و
بۆن و بوونی عەتری پشت ملی کیژان.
بەردەم باخی شاریشی
پڕە لە گۆپاری خوار و دنکە تەزبیحی ئەبلەق.
هەولێر
جوانترین کیژی دنیایە و
قۆزترین لاوک.
* * *
ئای چەندم خۆشدەوێی
دەڵێی، لە من لەدایکبووی هەولێر.

