رۆژنامەی ھەولێر

جەلیل کاکەوەیس، چیرۆکنووس و وەرگێڕی دیاری کورد کـۆچی دوایی کرد

 

 

دوێنێ، جەلیل کاکە وەیس، مامۆستا و چیرۆکنووس و وەرگێڕی دیاری کورد، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد
ناوبراو یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری پەروەردە و ئەدەبی کوردی. لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، وەک مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوەندیی تەیناڵ لە شارۆچکەی تەیناڵی کۆن خزمەتی کردووە و چەندین نەوەی پەروەردە کردووە.جەلیل کاکەوەیس خاوەنی چەندین بەرهەم و وەرگێڕانی گرنگە لە زمانە جیاوازەکانەوە بۆ زمانی کوردی.
جەلیل کاکەوەیس، لە ساڵی 1948 لە کەرکووک لەدایک بووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە و لە ساڵی 1974 کۆلێژی ئاداب بەشی کوردی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
خاوەنی دەیان كتێبە لە بواری وەرگێڕاندا و ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ كتێبه‌كانی: رۆمانی بەدگۆڕان (فرانتز كافكا)، كورد لە سەدەی حەوتەمەوە تا سەدەی دەیەمی زایینی (ئارشاك پۆڵادیان)، باخچەی بەردین (نیكۆس كازانتزاكیس)، رۆمانی رۆژەكە لە سەدەیەك درێژتر دەبێتەوە (جەنگیز ئەیتماتۆڤ)، هەڵبژاردەیەك لە چیرۆكی عەرەبی و جیهانی بەناوی (خڵتەی دنیا)، رۆمانی شلۆمۆ كوردە و من و رۆژگار (سەمیر نەقاش)، رۆمانی ئاهەنگی تەگەكە (ماریۆ بارگاس یۆسا)، رۆمانی چل رێساكەی عەشق (ئەلیف شەفەق)، رۆمانی دەریاچە (یاسۆناری كاواباتا)، رۆمانی خەم و جوانی (یاسۆناری كاواباتا)، سۆفیگەرێتی (نیكۆس كازانتزاكیس) و چەندانی تر.

ڕۆژنامەی “هەولێر” پرسە و سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە جەلیل کاکە وەیس و، هاوڕێیان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکات و، لە خوای مەزن داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.