ئیسماعیل بەرزنجی
کۆچ
کۆچ
کۆچێکی یەگجاری و
پرخەی خەوێکی ئەبەدی
ئەی سەرۆکی ماندووی
هەموو قەلەندەرەکان
ئەی موریدی
روحی ترێ و
سێوە لاسوورەکان
زامدار
زامداری دەست برینە قووڵ و
سەختەکان
ئەی پاسەوانی
خەراباتە وێرانەکان
ئاوڕێک
لەمەفتەنی پڕ لەزام و
سوێ بدەرەوە
ئێوارەیەک
وەرە سەر مێزی
هەمیشە ساردو سڕمان
بە تیچاوێک
تەماشای خەمی قەڵاو
قەیسەری بکە
مەقامێکی حیجاز
بەبەژنی قەراتدا هەڵبرێ
زامداری
هەمیشە زیندوو
هێشتا زۆر زوو بوو
ئای کە پێویستیمان پێت بوو

