لەگەڵ رەوێن
دەچمەوە ناو منداڵی
شەکرۆکە دەکرۆژم و
دەبدەبە پف دەکەم و
شەربەتی مێوژ فڕ دەکەم
لەگەڵ رەوێن
دەچمەوە کن لیسی کۆتران
دان بۆ کێشکەکان روو دەکەم
خاڵخاڵۆکە دەخەمە ناو لەپم
سبەینان زوو
لەگەڵ رەوێن
سواری ئەسپەدارینە دەبم
دەچمە سەر گردی قالینچئاغا
لە کەندەکۆخ خۆم شۆڕ دەکەمەوە
وای بە شەوقەوە دێم
بێئاگا لەوەی
دیکتاتۆری پیری ڕێم لێ دەگرێت
لێ ناگەڕێت
پڕپۆرە بۆ جووچکەکان روو بکەم

