رۆژنامەی ھەولێر

کاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمڕۆ, کتێبخانەی کارێز لەشاری کەرکووک، ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (بەکر سدقی پاشا) ئةنجام دەدات

عەبدولقەهار هەولێری

کاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بە بۆنەی ساڵیادیی ڕۆژنامەگەری کوردی، کتێبخانەی کارێز لەشاری کەرکووک، ڕێوڕەسمێک ئةنجام دةدات بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (بەکر سدقی پاشا) کە لەنووسینی جیهانگیر حەمید بەرزنجییە.

ئەم کتێبە نوێیە، توێژینەوەیەکی ئەکادیمیی قووڵ و پڕ لە نهێنییە دەربارەی ژیانی فەرماندە بەکر سدقی، یەکەمین ئەنجامدەری کودەتای سەربازی لە مێژووی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نووسەر بە پشتبەستن بە سەرچاوەی دەگمەن و دۆکیومێنتی نوێ، پەردە لەسەر خەونە شاراوەکانی ئەم فەرماندەیە لا دەبات بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی و ململانێی تووندی لەگەڵ ڕەوتە ڕەگەزپەرستە عەرەبییەکان لە ساڵانی سییەکانی سەددەی ڕابردوو.
لەم کتێبەدا ئەمانە دەخوێنیتەوە:
• چۆن بەکر سدقی بووە کەسی یەکەمی سوپا و بەرەوڕووی نەیارەکانی وەستایەوە؟
• نهێنییەکانی پشت تیرۆرکردنی لە ساڵی ١٩٣٧ و دەستی ئینگلیز و ڕەگەزپەرستەکان لەو پلانەدا.
• کاریگەریی کوشتنی ئەو لەسەر سەرهەڵدانی کۆمەڵەی دارکەر و بزووتنەوە نەتەوەییەکانی کورد.
ئەم بەرهەمە سەرچاوەیەکی مێژووییی بێوێنەیە کە ڕەهەندە شاراوەکانی ململانێی دەسەڵات لە عێراق و خەونی نەتەوەیی کورد لەو سەردەمەدا ڕوون دەکاتەوە.