ڕۆمانە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی عەرەبی

ڕۆمانە شیعری (گۆڕستانی چراکان)ی شاعیری کوچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس وەرگێردرایە سەر زمانی عەرەبی و بڕیارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوبکرێتەوە کە لەلایەن هیوا مەحمود عوسمانەوە وەرگێڕدراوە كه چەند ساڵێکە کاری تێدا دەکات.

ڕۆمانە شیعری (گۆڕستانی چراکان)، لە نوو سینی شاعیری ناودار و کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەسە، لە ساڵی ٢٠٠٤ چاپ و بڵاوکراوەتەوە و باس لەکارەساتی ئەنفاڵ دەکات و لە زاری قوربانییەکانەوە چیرۆکی ئەو ڕۆژانە دەگێڕێتەوە کە کوردیان تێدا و زیندە بەچاڵ دەکران.
“مقبرە القنادیل” ناوی کتێبەکەیە بە زمانی عەرەبی کە لە لایەن دەزگای مەداوە چاپکراوە و بڕیارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بڵاوبکرێتەوە و کتێبەکە لە گۆشەی مەدا دەست دەکەوێت و پێشانگاکە لە ڕۆژانی ١٧ هەتا ٢٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
جێی ئاماژەیە هیوا مەحمود عوسمان چەند جارێکی تر شیعری شێرکۆ بێکەسی کردووە بە عەرەبی و ئەمجارەش بەرهەمەکەی بە زمانێکی زۆر جوان و عەرەبییەکی پاراو داڕشتووەتەوە و ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە دەقەکەیان بە زمانی عەرەبی بینیوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمەکە بە عەرەبییەکی پاراو وەرگێردراوە و نووسراوەتەوە.
بەرگی دەرەوەی کتێبەکە لە لایەن چیاء عزاوی نەخشێنراوە کە نیگارکێشێکی دیارە و بەگوێرەی چیرۆکەکانی تێکستەکە چەند وێنەیەکی لەسەر بەرگەکەی نەخشاندووە.

ھەواڵی زیاتر