فەرهاد پیرباڵ کتێب و جلەکانی لە پێشانگایەکی کتێبدا نمایش دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە ١٧ـی نیساندا، پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بە چاودێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەیان ناونیشانی جوان دەکرێتەوە و ئەمجارەیان “فەرهاد پیرباڵ” وەک نووسەر و رووناکبیرێکی کورد بە خۆی و کتێب و دەستە جلێکی مۆدێرن، کە لە داهێنانی خۆیەتی بەشداری لەم پێشانگا نێودەوڵەتیە دەکات و دەشڵێت: دەمەوێ نوێگەری لە پێشانگاکەدا بکەم و لە قاڵبی تەقلیدی بێینە دەرەوە و داهێنانی خۆمان نیشانی میوانانی بیانی بدەین.

“فەرهاد پیرباڵ” سەبارەت بە ئەنجامدانی بیرۆکەکەی دەڵێت: ئامانجی من نیشاندانی ئەو داهێنانەیە، کە خۆم لە جل و کتێب و نووسیندا کردوومە و تا ئێستا هیچ نووسەر و رووناکبیرێک نەیانکردووە و پێشانگاکەش لە کارە تەقلیدیەکانی ڕزگار بکەم، کە هەموو ساڵێک بە هەمان شێوەی پار ساڵ و پێرار دەکرێتەوە هیچ جیاوازییەک لە فۆڕم و تازەبوونەوەی پێشانگاکاندا نابینرێت، ئەو کارەی منیش دەبێتە جێی سەرنجی هەمووان و زۆرترین قسە و باسیشی لەلایەن میدیاکانەوە لەسەر دەکرێت

ھەواڵی زیاتر